ئاگاداری بۆ كرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ



تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات بۆ بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا لەماوەی 30 ڕۆژ لەڕۆژی بەرواری بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەدا كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ  ئامادەبن.

هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20% دابنێت.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 953 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:46:24/04/2019