رۆژانە لەتاقیگەی گشتی دوو پشكنین بۆ زیاتر لەدووسەد كەس دەكرێت





تایبەت " تەندروستی "

تاقیگەی گشتی دوو لەشاری سلێمانی تایبەتە بەپشكنینەكانی خوێن بەمەبەستی دیاری كردنی جۆری نەخۆشیەكان یاخود پشكنینی پێشوەختەی خوێن لەپرۆسەی هاوسەرگیری.



تاقیگەكە درێژەپێدەری خزمەتگوزاریەكانی تاقیگەی گشتی سلێمانیە كەلەئێستادا دوو شوێن خزمەتێكی بەرچاو بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەن.

تاقیگەی گشتی دوو مێژووەكەی بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە كەئەوكات بەهۆی زۆربوونی نەخۆش بیرلەوەكرایەوە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر و كەمكردنەوەی ئەو لۆدەی سەر تاقیگەی گشتی تاقیگەی گشتی دوو لەسلێمانی دابمەزرێت، لەئێستادا تاقیگەكە رۆژانە كراوەیە بەڕووی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی دەوروبەری و رۆژانە پشكنین بۆ زیاتر لەدووسەد كەس دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 2708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:23/04/2019