بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەسلێمانی لەناوبرا



تایبەت " تەندروستی "

لەسووتوخانەی تەندروستی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەئامادەبوونی نوێنەرانی دادگای سلێمانی و دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی قەزا و ناحیەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر سووتێنراو لەناوبرا.

لەوبارەیەوە زەردەشت حەمید ئەندامی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بەسایتی " تەندروستی" راگەیاند: لەناوبردنی ئەو ماددە هۆشبەرانە لەسەر بریاری دادوەر بوو كەپێكهاتبوون لە 11 كیلۆ حەشیش، دوو كیلۆ تلیاك و یەك ملیۆن دەنك حەبی ترامادۆڵی (200 ملغ) لەگەڵ برێكی دیكەی ماددەی هۆشبەری وەك كریستاڵ و ئەمفیتامین و هێرۆیین و ماددەی دیكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 886 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:37:18/04/2019