چەند هەنگاوێك لەپێناو دڵێكی تەندروست



" تەندروستی "

شێوازی ژیان و پەیڕەوكردنی رێگایەكی تەندروست دڵێكی تەندروستمان پێدەبەخشێت دوور لەنەخۆشی.

پێگەی (Daily Medical ifo) بڵاویكردەوە چەند هەنگاوێك هەیە كەلەكاتی پەیڕەوكردنی ئەوا مرۆڤ دەبێتە خاوەنی دڵێكی تەندروست ، ئەوانیش:


- خواردنی سەوزە و میوە و خواردنە بە بەهاكان ، دووركەوتنەوە لەچەوری و شەكر و سوێری.
- دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان، چونكە پەستانی خوێن ناهاوسەنگ دەكات و لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت.
- گرنگیدان بەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دڵەڕاوكێ، كاتێك نائارامیت لەگەڵ هاوڕێ و كەسانی نزیك بچۆرە دەرەوە، یاخود كێشەكەت بۆ كەسێكی متمانەپێكراو باس بكە.
- بایەخدان بە ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ئەوەی تووشی بەرزی رێژەی كۆلیسترۆل نەبیت.
- هەمیشە پارێزگاری كردن لەكێش، چونكە قەڵەوی سەرچاوەی نەخۆشیە وپەستان بۆ دڵ دروست دەكات.
- زانیاریت لەسەر خێزانەكەت هەبێت دەربارەی نەخۆشیە باوەكان و رێژەی بۆماوەییان، ئەگەر رێژەی نەخۆشی دڵ لەناو خێزانەكەت زۆربوو، سەردانی پزیشك بكە و رێنمایی وەربگرە.
- رێنمایی دان بەمنداڵ لەسەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت و سیستمی تەندروست پەیڕەو بكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:46:16/04/2019