ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی هەناوبینی و ناوسكبینی


تایبەت " تەندروستی "

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكان  دەكات هەڵدەستێت بەكڕینی بڕێك پێداویستی هەناوبینی (ناظور) و ناوسكبینی (لاپرۆسكۆبی 2019) بۆ شوێنەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی بەڕێگەی  كەمگری سنووردار.

هەر كۆمپانیایەك یان كۆگایەك پەیوەندارە هەستێت بەهێنانی (C.V) تایبەت بەكۆمپانیا و لیستی پێداویستیەكان و كاری هاوشێوە ئەگەر هەیبێت، هەروەها بریكارنامەی هەركۆمپانیایەكی ڕەسەن ئەگەر هەیبێت.

دواكات بۆ هێنانی پێداویستیەكان ڕۆژی دووشەمە بەراوری (22/4/2019) كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ دەبێت .

تێبینی: هەلی زیاتر بۆ ئەو كۆگا وكۆمپانیایە دەبێت كەبریكاری  كۆمپانیای  ڕەسەنن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:58:15/04/2019

ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.