لەكۆبونەوەیەكدا كێشەی نەخۆشخانە ئەهلیەكان تاوتوێكرا
تایبەت " تەندروستی "
بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.سەفین لێپرسراوی بەشی پلان و د.سامان مەحمود لێپرسراوی بەشی بەدواداچوون لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوانی نەخۆشخانە ئەهلیەكانی شاری سلێمانی بەرێوەچوو.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر كێشەكانی نەخۆشخانە ئەهلیەكان و پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەكان دووپاتكرایەوە و تەئكیدكرایەوە لەپابەندبوون بەڕێنماییەكان لەپیناو خزمەتی گشتی و هاوڵاتیان.
لای خۆیەوە د.سەفین ڕەسوڵ لێپرسراوی بەشی پلان كارنامەی بەشەكەیانی بۆچۆنیەتی مامەڵەكردن لەداهاتوودا لەگەڵ نەخۆشخانە ئەهلیەكان خستەڕوو.
لەلایەن د.شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون چەند سەرنجێك لەبارەی هەماهەنگی كردن لەنێوان كەرتی گشتی و ئەهلی بەتایبەتی لە خزمەتگوزاری تەندروستی خرایەڕوو.
ئا: ئەنوەرحەمە غەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:40:15/04/2019