هەڵمەتی كوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان دەستی پێكرد




تایبەت " تەندروستی "


هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و هەڵمەتەكە لەرۆژی 7 بۆ 11 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و هەموو منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەگرێتەوە.


هەڵمەتی كوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان 252 هەزار و 828 مندال دەگرێتەوە لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و ناوەندەكانی دەربەندیخان و چەمچەماڵ، هاوكات 566 تیمی دوو كارمەندی و 138 سەرپەرشتیاری ناوخۆی و دەرەكی بەشداری هەڵمەتەكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:35:08/04/2019