هەڵمەتی كوتانی منداڵان و یادی رۆژی جیهانی تەندروستی بەرێوەچوو
تایبەت " تەندروستی "
بەئامادەبوونی د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسروانی دیكە لەبەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی سلێمانی چەند چالاكیەك بۆ ڕۆژی جیهانی تەندروستی لەژێر ناونیشانی (ڕووماڵی تەندروستی بەرفراوان بۆهەموو كەسێك و لەهەموو جێیەك) ئەنجام درا.
لەسەرەتای چالاكیەكاندا هەڵمەتی كوتانی دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستی پێكرد ، كەبڕیارە لەناوشاری سلێمانی دووسەد وپەنجا هەزار منداڵ بكوترێن.
پاشان لەناو بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی مەراسیمی یادی ڕۆژی جیهانی تەندروستی جیهانی بەرێوەچوو و پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كرایەوە كە گوزارشت بوو لەكار و چالاكیە تەندروستیەكان.
لەمەراسیمەكەدا ووتاری د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ونوێنەری ڕێكخراوی جیهانی تەندروستی جیهانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی و سەرپەرشتیاری كەمپینی هەڵمەتی كوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بەپێشكەوتنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان كرا لەهەرێمی كوردستان بەگشتی و سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی كەلەچەند ڕوویەكەوە سلێمانی یەكەمە وەك كەمی ئاستی ڕێژەی مردنی منداڵ و دایكی دووگیان و چەند بوارێكی دیكە.
لەكۆتاییدا لەلایەن گروپێكی هونەری منداڵانەوە چەند بەرهەمێكی هونەری تایبەت بە هۆشیاری تەندروستی پێشكەش بەئامادەبووان كرا.
ئا: ئەنوەرحەمە غەریب - هەرێم بابەعەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1681
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:54:07/04/2019