دەوام لەسنووری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە



تایبەت " تەندروستی "

بەمەبەستی ڕێكخستنەوە و ئاسایكردنەوەی دەوام، كۆبونەوەیەك بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری كارگێڕی و نوێنەری سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەكۆبونەوەكەدا د.سەباح نەسرەدین سوپاس و پێزانینی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاراستەی هەموو نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان كرد لەبەرامبەر ئەو خزمەتگوزاریە تەندروستیانەی پێشكەش بە هاوڵاتیانیان كردووە لەسلێمانی و دەوروبەری.

لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا تەواوی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پابەند بن بەبڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم سەبارەت بەئاسایی كردنەوەی  دەوام.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب – هاوكار سەڵاحەدین
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 3484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:20:06/04/2019