هەوڵی چارەسەركردنی پاشەڕۆی نەخۆشخانە ئەهلیەكان دەدرێت




تایبەت " تەندروستی "

بەئامادەبوونی د.ڤارین تۆفیق عەباس بەرپرسی بەشی كۆنترۆڵی پیسبوون لەدەزگا تەندروستیەكان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و دیار شێخ غەریب بەڕێوبەری ژینگەی سلێمانی و سەرجەم بەڕێوبەری نەخۆشخانە ئەهلیەكان كۆبونەوەیەك بەرێوەچوو.

تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بریتی بوو لەگرنگیدان بەچارەسەركردنی ئەو پاشەڕۆ پزیشكیانەی لەناوسەنتەر و نەخۆشخانە ئەهلیەكاندا هەیە كەمەترسی و هەڕەشەی جدی لەسەر ژینگە دروست دەكات.

لای خۆیەوە بەرپرسی بەشی كۆنترۆڵی پیسبوون لەدەزگا تەندروستیەكان و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی دڵنیایان دایە بەڕێوبەری نەخۆشخانە ئەهلیەكان لەبەكارهێنانی سەرجەم سووتوخانەكان كەژمارەیان سێ سووتاخانەیە لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆ سووتاندنی ئەو پاشەڕۆ پزیشكیانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە تابەشێوەیەكی زانستیانە بكرێنە پاشەرۆی ئاسایی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1635 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:18:03/04/2019