بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ دەست بەكاربوو



تایبەت " تەندروستی " 

بەئامادەبوونی د.رێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د.دانا حەمە باقی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ و قەستەرە وەك بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەسلێمانی و د.دیار شیروان وەك جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە دەست بەكاربوون.

د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید لەمەراسیمی دەست بەكاربوونی بەڕێوەبەر و ستافی نوێی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ وێڕای پیرۆزبایی كردن لە د.دانا حەمە باقی وەك بەڕێوەبەری نوێ و جێگرەكەی، سوپاسی ستافی پێشووی نەخۆشخانەكەی كرد.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی " تەئكیدی لەگەشەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بۆ هاوڵاتیان كردەوە و رایگەیاند: ئەو گۆڕانكاریانە بۆ ئەو مەبەستەیە و ناهێڵن گرفتیان بۆ دروست بێت و بەردەوام دەبن لەهاوكاری كردنیان. 

لەمەراسیمەكەدا عەبدوڵا ئەحمد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  سوپاسی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی پێشووی نەخۆشخانەكەی كرد و پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی نوێی نەخۆشخانەكە كرد.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 5624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:00:28/03/2019