یەكەی كۆنترۆڵكردنی سیل لەقەزا و ناحیەكان دەكرێتەوە



تایبەت " تەندروستی "

بەرنامەی نیشتمانی كۆنترۆڵكردنی سیل لەعیراق بەرنامەیەكی ناوەندیە و ئەو سەنتەرە پەیوەندی هەیە لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، لەپارێزگای سلێمانی سەنتەری راوێژكاری نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە وەك سەنتەرێكی تایبەت لێپرسراوە لە كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی سیل.


سەنتەری راوێژكاری نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە لە سلێمانی چەندین یەكەی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی سیل ی لەقەزا و ناحیەكاندا كردۆتەوە و بەنیازی كردنەوەی ژمارەیەك یەكەی دیكەی هاوشێوەیە، چونكە كردنەوەی ئەو یەكانە لەقەزا و ناحیەكان یارمەتیدەر دەبێتە لەزوو دەست نیشانكردنی نەخۆشیەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:28:28/03/2019