د.ئاری عەبدولعەزیم: سیل یەكێكە لەنەخۆشیە گواستراوەكان



تایبەت " تەندروستی"

نەخۆشی سیل یەكێكە لەنەخۆشییە گواستراوەكان و چەندین نیشانەی جیاوازی هەیە.

رۆژی 24ی ئازار بەرۆژی جیهانی سیل دەست نیشانكراوە و لەم رۆژەدا هۆشیاری زیاتر دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لە هۆكارەكانی تووش بوون بەنەخۆشی سیل.

د.ئاری عەبدولعەزیم پسپۆڕی نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " تیشكی خستەسەر هۆكار و نیشانە و چارەسەرەكانی نەخۆشی سیل و رایگەیاند: سیل نەخۆشییەكی كۆنە و مێژوویەكی دێرینی لەگەڵ مرۆڤایەتی هەیە و پەیوەندی بەمیكرۆبی سیلەوە هەیە كەپێی دەوترێت (جیلكەكانی كوخ ).

وتیشی: لەجیهاندا ساڵانە نزیكەی 10 ملیون كەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن و ساڵانە میلۆنێك و 500 هەزار كەس بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لەدەست دەدەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:24/03/2019