كۆمەڵەی تالاسیما خەڵاتی بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی دەكات

تایبەت " تەندروستی "

كۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.

خەڵاتی رێزلێنانی كۆمەڵەی تالاسیما لەلایەن كۆچەر كەریم ئەحمەد سەرۆكی كۆمەڵەكە پێشكەشی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا.

بەناوی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەكە و تووشبووانی تالاسیماوە سوپاس و پێزانین پێشكەشی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا لەپای دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ تووشبووانی تالاسیما.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:01:12/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.