ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی
تایبەت " تەندروستی"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاگادارى سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ده‌كات كه‌هه‌ڵده‌ستێت به كڕینى بڕێك پێداویستى تاقیگه‌یى بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى سه‌ربه به بەرێوەبەرایەتیەكەی به‌ڕێگه‌ى كهمگرى سنوردار.
هه‌ركۆمپانیایه‌ك به‌پێى پهیوهندیدارێتى ئاره‌زوومه‌نده باسهردانى به‌شى گرێبه‌سته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بكات به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى CV ى تایبه‌ت به‌كۆمپانیا و لیستى ئه‌و پێداویستییه تاقیگهییانهى ده‌توانن دابینى بكه‌ن، كارى هاوشێوه ئه‌گه‌ر هه‌بێت هه‌روه‌ها بریكارنامه‌ى ههركۆمپانیایهكى ڕه‌سه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
دواكات بۆهێنانى سیڤیه‌كان ڕۆژى یەك شەممە به‌روارى (17/3/2019) كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
تێبینی/ پێویستە ئەو كۆمپانیانەی CV پێشكەش دەكەن لەبڕوانامەی دامەزراندانی كۆمپانیادا دیاری كرابێت كە تایبەتمەندە لەبواری پێداویستی تاقیگەیی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1046
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:41:10/03/2019