كردنەوەی ئیقامە قودمای پزیشكی



تایبەت " تەندروستی"


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەنووسراوی فەرمی ژمارە 3086 كردنەوەی نیشتەجێی دێرین رادەگەیەنێت لەبەشی (Maxillofacial) بۆ دوو كورسی بەم مەرجانەی خوارەوە:


1- وەرگرتنی داواكاری تا بەرواری 17/3/2019 دەبێت.
2- پێویستە ئەو پزیشكانەی داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ نیشتەجێی دێرین بەبێ دابڕان لەشوێنەكەی خۆی بەردەوام بوبێت لەدەوام كردن بەپشتگیری بەرێوەبەرەكەی تاكاتی دەست لەكار هەڵگرتنی.
3- هێنانی (لاری نەبوون + پوختەی ڕاژە + وێنەیەك لە بڕوانامەی دەرچوون).
4- پێویستە پێشكەشكار ماوەی پلەبەندی ددانی تەواو كردبێت و (3) ساڵ راژەی تەواوی هەبێت پاش دەركردنی گشت مۆڵەتەكان.
5- داوای گۆڕینی بەش نەكات پاش ئەوەی وەردەگیرێت لەو بەشە.
6- لە سێ مانگی یەكەمدا دەتوانێت واز لەو بەشە بهێنێت.
7- بەڵێننامەی یاسایی پڕبكاتەوە پاش تەواوكردنی دوو ساڵ نیشتەجێی دێرین لەو بەشە كە خزمەت بكات لەسەنتەرەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی سێ ساڵ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:57:06/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.