تەندروستی سلێمانی: رێنمایی خۆپارێزی لەكلۆربوونی ددان و زیپكەی دەستپێكرد



تایبەت " تەندروستی "



مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی سیمینارێکی بۆ خوێندنگای سەفین سازكرد، کە تایبه‌ت بوو به‌ رێنمای كردن له‌ بواره‌كانی خۆپارێزی لە كلۆربوونی ددان و دروستبوونی زیپكە.


بەشی یەكەمی سیمینارەكە سەبارەت بە کلۆربونی ددان و ھۆکار و خۆپارێزی لەنەخۆشیەکانی ددان لەلایەن د.ھونەر حسێن پزیشکی ددان لەمەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی پێشكه‌ش به‌ خوێنكاران كرا.

بەشی دووەمی سیمینارەکە پێکھاتبوو لەھۆکارو خۆپارێزی دروستبوونی زیپكە لەلایەن د.گەشین کەمال پزیشکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری لەمەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی پێشکەش کرا.  

لای خۆیانه‌وه‌ بەڕێوەبەرو مامۆستا و خوێندکارەکان سوپاسی ته‌ندروستی سلێمانیان كرد و ئەو جۆرە چالاكیانە بەپێویست وەسفکرا بۆ وشیاری کۆمەڵگا و خوێندکاران، هیوایان خواست  ئه‌و جۆره‌ چالاكیانه‌به‌رده‌وامیان هه‌بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:08:15:05/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.