ئاگاداری تایبەت بەهێنانی CV بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان
تایبەت " تەندروستی "
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆگاو كۆمپانیاكانی بواری پێداویستی پزیشكی ددان دەكات هەر كۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندارێتی ئارەزوومەندە باسەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی پێشكەش كرنی (CV) و لیستی دەرمان و پێداویستی پزیشكیانەی كەبریكاریانن لەگەڵ بریكارنامە.
دواكات بۆهێنانی پێداویستیەكان ڕۆژی دووشەمە بەرواری 25-2-2019 كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.
تێبینی :
* پێویستە ئەو كۆمپانیایانەی (CV) پێشكەش دەكەن لەبڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیادا تایبەتمەندی بواری پێداویستی ددان دیاری كرابێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 963
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:25:18/02/2019