ئاگاداری بۆ كەمگری سنووردار بۆ دابینكردنی دەرمان



تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم كۆگاو كۆمپانیاكانی بواری دەرمان دەكات بۆ بەشداری كردن لەكەمگری سنووردار بۆ دابینكردنی دەرمانی (Vial + Ampule) تەنیا بۆ ئەو ئایتمانەی كەجاری یەكەم ئیحالە نەكراوە بۆ سەرجەم شوێنەكانی سەر بەسنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كەبەپێی كەمگری سنووردار (محدودە) ئەنجام دەدرێت.

هەر كۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندارێتی ئارەزوومەندە باسەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی دەرخستە كەتێیدا سەرجەم داواكارییەكان و مەرجە تایبەتەكان دیاری كراوە.

بۆ بەشداریكردن تكایە ڕەچاوی  ئەم خاڵانە بكەن:

1- دوا كات بۆگەڕاندنەوەی دەرخستەكان ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (20/2/2019) كاتژمێر (9:00)ی بەیانی دەبێت.
2- كردنەوەی دەرخستەكان لەهەمان رۆژدەبێت كاتژمێر (9:30)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت لەهۆڵی كۆبونەوەكانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی و پێویشتە نوێنەری كۆمپانیاكان ئامادەبێت و دۆكۆمێنتی تەواوی پێ بێت بۆ خۆناساندن.
3- ئەنجامەكان لەلایەن لیژنەی شیكردنەوە و ئیحالەوە رادەگەیەنرێت.

تێبینی/

- كۆمپانیای بەشداربوو لەكاتی گەڕاندنەوەی دەرخستەكەدا پێویستە ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان و باجی دەرامەتی پێ بێت لەگەڵ سی ڤی كۆمپانیا و كاری هاوشێوە ئەگەر هەیبێت.
- پێویستە لەسەر كۆمپانیا لەكاتی بەشداری نەكردن لەپرۆسەكەدا پێش ڕۆژی كردنەوە كەلەسەرەوە دیاریكراوە نووسراوی لێبوردن (اعتزار) پێشكەشی لیژنەی كردنەوە بكات بەپێچەوانەوە لەداهاتوودا بەشداری پێ ناكرێت.
- دەبێت سەرجەم تەندەرەكان بەداخراوی و بەمۆری كۆمپانیاوە بگەڕێنرێتەوە و رادەستی لیژنەكە بكرێت لەهۆڵی كۆبونەوە لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی.
- پێویستە كۆمپانیا تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی لەشاری سلێمانی هەبێت. 
-  بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردنی  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:43:12/02/2019