ته‌ندروستی سلێمانی رێنمایی تایبه‌ت به‌فرۆشگای قوتابخانه‌كان ده‌ركرد

تایبەت " تەندروستی" 
 
له‌به‌روارى 28-1-2019 له‌دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و به‌رپرسی پاكراگرتنی ته‌ندروستی كۆبونەوەیەك ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك  نوێنه‌رى فرۆشگاى  قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى وقه‌زا و ناحیه‌كانى سنورى ته‌ندروستى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستن ودانانى به‌رنامه‌ى خۆراكى فرۆشگاكان.

بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ڕێنماییه‌كى ده‌ركرد بۆ فرۆشگاكانى قوتابخانه‌كان و هه‌ر فرۆشگایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌و ڕێنمایه‌ خۆراكیانه‌ كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دانراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى ته‌ندروستى سلێمانى ڕێكارى یاسایى له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.

رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى  ته‌ندروستى سلێمانى به‌م شێوه‌ییه‌ن :

خشته‌ى نوێى سه‌رجه‌م فرۆشگای خوێندنگا حكومیه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى
- خواردنى ڕێگه‌پێدراو بریتی ده‌بێت له‌:

میوه‌ى ووشكراو ، چەرەسی داپۆشراو ( مێوژ، باده‌م ، گوێز، فستق، قه‌یسى ووشك).
له‌فه‌ى په‌تاته‌ى كوڵاو، لەفەی مریشكی كوڵاو، لەفەی فەلافل.
له‌فه‌ى هێلكه‌ى كوڵاو.
له‌فه‌ى په‌نیر( په‌نیرى سێگۆشه‌ى پێچراو، په‌نیرى كیرى پێچراو).
له‌فه‌ى نۆكاو و قاورمه‌.
میوه‌ (مۆز، سێو، پرته‌قاڵ، لاله‌نگى).
بسكیتى پێچراو به‌هه‌موو جۆره‌كانى. 
چپس به‌هه‌مووجۆره‌كانى.
خواردنەوە گازییەكان.
نه‌سته‌له‌.
گه‌نمه‌شامى. 
ئاو.
 
خواردنى ڕێگه‌پێنه‌دراو:-

* شیر و شەربەتی پاكەت.
* بنێشت و نوقڵ.
* لەفەی خواردنی سوورەكراو (مریشك ، پەتاتە ، ..... هتد).

له‌ كۆتایدا بریاری ئه‌وه‌ درا به‌ به‌رده‌وامی چاودێری وورد بكرێت بۆ فرۆشگاكان و هه‌ر فرۆشگایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت سزا بدرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
PM:09:57:03/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 1911 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.