نه‌شته‌رگه‌ری فریاگوزاری له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه كرایه‌وه
تایبەت " تەندروستی"
دوای شه‌ش مانگ له داخستنی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ره‌ئوف به‌گ ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه (3-2-2019) به‌روی نه‌خۆشاندا كرایه‌وه.
له‌دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سنوری شاره‌زورو ده‌ربه‌ندیخان نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ره‌ئوف به‌گ زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه ئه‌وش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی گرنگی نه‌خۆشخانه‌كه زیانی به‌ركه‌وتوه هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی داخرا.
شه‌ش مانگ تێپه‌ری ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری مناڵبون ئه‌نجام دار‌و هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری به‌روی نه‌خۆشانی شاره‌كه كرایه‌وه.
محمد علی جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی تایبه‌ت بۆ سایتی " تەندروستی" وتی: خۆشبه‌ختانه به‌هاوكاری دوو رێكخراو كه بری په‌نجا ملیۆنیان سه‌رف كردوه، ئه‌مرۆ یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری مناڵبون ئه‌نجامدرا، له‌دوای ئه‌مه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری گشتیه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و مناڵبون ئه‌نجام ده‌درێت.
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ره‌ئوف به‌گ تاكه نه‌خۆشخانه‌یه له سنوری شاره‌زوور فریاكه‌وتنی هه‌یه و خزمت به هاوڵاتیان ده‌كات.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:09:30:03/02/2019