نۆرەی دڵ چیە ؟ نیشانەكانی چیە؟





" تەندروستی "


نۆرەی دڵ (جەڵتە) بریتیە لەیەكێك لەنەخۆشیەكانی دڵ و كاتێك ڕوودەدات كەڕێگەی چوونی خوێن بۆ دڵ دەگیرێت، ئەوەش بەهۆی مەینی خوێن یان زیان لێكەوتنی ماسولكە دەبێت لەئەنجامی رەقبوونی خوێنبەرەكان و رەقبوونی دیواری خوێنبەرەكان.

كاتێك خوێنبەرەكانی بەشێوەیەكی كاتی گرژدەبن و چوونی خوێن بۆ دڵ كەم دەبێتەوە ئەگەری روودانی نۆرەی دڵ دەبێت، ئەگەر دابەشكردنی خوێن بۆ ماوەیەكی درێژ ڕوونەدات و خانەی ماسولكەكان بەتەواوی تێكبشكێن یان بمرن، ئەوا بەگوێرەی رێژەی زیان لێكەوتنی ماسولكەكان پەككەوتن یان مردنی لێدەكەوێتەوە.

نۆرەی دڵی لەناكاو راستەوخۆ لەدوای دەركەوتنی نیشانەكان ڕوودەدات، بەمەش دەبێتە هۆی مردنی لەناكاو.

نیشانە سەرەكیەكانی نۆرەی دڵ:

- پەستان و ئازار لەناوەڕاستی سنگ، كە بۆ چەند خولەكێك بەردەوام دەبێت یان دێت و دەڕوات.
- بڵاوبونەوەی ئازار بۆ شان و مل و قۆڵ.
- ناڕەحەتبوونی سنگ لەگەڵ سەرسوڕانی كەم.
- لەهۆشچوون، ئارەقەكردن، رشانەوە یان هەناسەتەنگی.

سەرچاوە: تەندروستی و كۆمەڵ
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 3494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:43:31/01/2019