تیمێكی ئەمریكی ژمارەیەك نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن



تایبەت " تەندروستی "

لەنەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تیمێكی پزیشكی ئەمریكی بەشێوەیەكی سەركەوتوو ژمارەیەك نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەو منداڵانە ئەنجام دا كە نەخۆشی دڵیان هەبوو.

ئەو تیمە لەرێگەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەهاوكاری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان هاتوونەتە شاری سلێمانی و لەماوەی چوار رۆژدا پشكنینیان بۆ زیاتر لە 70 منداڵ كردووە و هەروەها 15 نەشتەرگەری قەستەرەی دڵیان بۆ منداڵان ئەنجام داوە.

لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن د.ئومێد علی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند: ئەو تیمە بیانیە پێكهاتوون لە 8 كەس وهەروەها 15 پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەی شار بەشداربوون لەئەنجامدانی 15 نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵان بەبێ بەرامبەر.

وتیشی: سەرجەم نەشتەرگەریەكان سەركەوتوو بوون و نەخۆشەكان سودیان لێ بینیوە و ئەم تیمە ئەمە دوایەمین كاریان نابێت و سەردانەكانیان بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی











ئه‌م بابه‌ته 1942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:02:24/01/2019