پلان و كارنامە و دەسەڵاتەكان پێداچوونەوەیان بۆ كرایەوە




تایبەت " تەندروستی "

لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی و بەئامادەبوونی جێگران و بەرپرسی بەشەكان و هۆبەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێداچوونەوە بەدەسەڵاتەكان و دابەزاندیان بۆ ساڵی نوێ و پلانی نوێ تاوتوێكرا.

سەرەتای كۆبونەوەكە باس لەساڵی رابردوو، ئامار و كارە باشەكان كرا، دواتر تیشك خرایە سەر  بەرنامە و كارەكانی ساڵی رابردوو و هەروەها بەرنامەی ساڵی نوێ خرایە بەرباس.

ئامانجی كۆبونەوەكە پێداچونەوە بوو  بە بەرنامە و پلانی نوێ بۆ ئەمساڵ لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و دابەشكردنی كارەكان و دابەزاندنی دەسەڵاتەكان بۆ جێگران و بەرپرسی بەشەكان و دیاری كردنی رێرەوی كاركردن بۆ ئەوە كاروباری هاوڵاتیان بەزوویی جێبەجێ بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:24/01/2019