د.شاخەوان سائیب: زۆرترین حاڵەتی سووتاوی بەهۆی تەقینی غازەوەیە
تایبەت " تەندروستی "
سووتان بەهۆی تەباخ و تەقینی بتڵی غازەوە یەكێكە لەحاڵەتە بەربڵاوەكانی ناو نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی لەئێستادا و ڕێژەكەی لەبەرزبوونەوەدایە، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری سەرچاوەی سووتێنەرەكان بن بۆئەوەی بەدووربن لەسووتاوی.
لەوبارەیەوە د. شاخەوان سائیب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی" هۆشداری دەدات لەوەی هۆكاری سووتان لەئێستادا بەهۆی زیاتر تەقینی غازەوەیە و ژمارەیەك حاڵەتی سووتاوی بەو هۆكارەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكەیان كراوە بەتایبەتی لەمانگی ڕابردووەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1873
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:14:17/01/2019