د.ئیسرا كەمال: زیاد بەكارهێنانی شەكر زیانی بۆ تەندروستی هەیە



تایبەت " تەندروستی "

زیادەڕەوی لەبەكارهێنانی هەموو جۆرەكانی شەكر وەك شەكری دەستكرد و شەكری ناو میوە و خۆراكەكان زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەڵام هۆكار نیە بۆ تووشبوون بەشەكرە.

بەپێی ڕاوبۆچوونی پسپۆڕانی زانستی خۆراك زۆرخواردنی هەردوو جۆرەكەی شەكر مرۆڤ نزیك دەكاتەوە لەتووش بوون بەشەكرە.

د. ئیسرا كەمال شامحەمەد پسپۆڕی زانستی خۆراك لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " رایدەگەیەنێت هەردوو جۆرەكەی شەكر وەك شەكری سپی كەپێی دەوترێت شەكری دەستكرد و ئەو شەكرە شاراوەیەی لەناو میوە و خۆراكە جۆراوجۆرەكان هەیە ئەگەر بەڕێژەیەكی زیاد لەپێویستی جەستە بەكاربهێنرێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەتەندروستی مرۆڤ.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 2277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:15/01/2019