زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی شەهید شەوكەوت

تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەتی حاجی موشیر بۆ ماوەی 30 رۆژ لەبەرواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە كاتژمێر 10ی پێش نیوەرۆ لەنەخۆشخانەی ناوبراو زیادكردنەكە ئەنجام دەدرێت.

ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بە بڕی (20%) ی نرخی خەمڵێنراوەكە.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

PM:12:01:09/01/2019

ئه‌م بابه‌ته 443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.