د.هونه‌رمحمد: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى زمان پێویستى به‌چاره‌سه‌رى هه‌نوكه‌یى هه‌یه
تایبەت " تەندروستی"
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى زمان یه‌كێكه له حاڵه‌ته‌كتوپڕه‌كان له‌نه‌خۆشیى زمان كه‌دووچارى مرۆڤه‌كان ده‌بێت، زۆرجار ده‌بێته‌هۆى مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدان.
ئه‌وكاته‌ی كه‌سه‌كه دووچارى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى زمان ده‌بێت تواناى چاره‌سه‌ری وه‌ك پێویست نابێت ،له‌باره‌ى حاڵه‌ت و هۆكاره‌كانی مه‌ترسیىه‌كانیه‌وه د. هونه‌ر محمد ئه‌مین پسپۆڕى نه‌خۆشیه‌كانى قوڕگ وگوێ و لوت وتى : هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى زمان بریتییه له‌گیرانى بۆرى هه‌ناسه به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى زمان له‌كاتى حاڵه‌تى بێ هۆشیدا، وه‌كو پێكانى كه‌لله‌ى سه‌ر له‌كاتى وه‌رزش یان ڕوداو یاخود كاتى له‌خۆچوون و بێ هۆش بوون به‌هۆى نه‌خۆشى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و دابه‌زینێكى كتوپڕ و زۆرى ئاستى شه‌كر له‌خوێندا.
ئەو پزیشكه پێی وایه له كاتى بێهۆش بوون یان له‌خۆچوون هه‌موو له‌ش خاو ده‌بێته‌وه به‌چه‌ناگه‌و زمانیشه‌وه ،پشتى زمان ئه‌گه‌ڕێته دواوه‌و ده‌رچه‌ى هه‌وا ده‌گرێت له‌ناو قوڕگ و حاڵه‌تێكى كتوپڕیه كه‌پێویستى به‌چاره‌سه‌رى هه‌نوكه‌یى هه‌یه روو ده‌دات .
له‌باره‌ى جۆروچۆنێتى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى زمانیشه‌وه د. هونه‌ر پێیوایه: ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كسه‌ر چه‌ناگه‌و ده‌مى كه‌سى توشبوو به‌رزبكرێته‌وه بۆپێشه‌وه، كه‌ئه‌وه یارمه‌تى كردنه‌وه‌ى بۆرى هه‌ناسه ده‌دات ،باشتره ئه‌گه‌ر تیوبێكى تایبه‌ت له‌ناوده‌مى كه‌سه‌كه دابنرێت كه‌ئه‌وه زیاتر له‌نه‌خۆشخانه به‌رده‌سته و به‌كار ده‌هێنرێت .
چاره‌سه‌رێكى دیكه‌ى خێرا ئه‌وه‌یه: كه‌ئه‌وكه‌سه بخرێته سه‌رلاو كه‌مێك سه‌رى بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆدواوه‌و ناوده‌مى جوان پاكبكرێته‌وه .
ئه‌م چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییانه زۆرگرنگن وله‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه ژیانى ئه‌و كه‌سه ڕزگاربكرێت، پاش چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر گرنگه ئه‌وكه‌سه چاره‌سه‌رى ئه‌وحاڵه‌ته وه‌ربگرێت كه‌بوه‌ته‌هۆى له‌خۆچوون له‌لایه‌ن تیمى پزیشكى پسپۆڕه‌وه.
ئا: ئه‌نوه‌رحمه‌غه‌ریب
راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:09:10:18/12/2018