ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆگاو كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی

تایبەت " تەندروستی"

ئاگادارتان دەكەین بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بانگهێشتان دەكات بۆ بەشداری كردن لەكەمگری سنووردار بۆ دابینكردنی شروب بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەر و بنكەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی تەندەر و دەرخستەی هاوپێچ كەتیایدا سەرجەم داواكاریەكان و مەرجە تایبەتیەكان  دیاری كراوە.

بۆ بەشداری كردن تكایە سەردانی بەشی گرێبەستەكان لەدیوانی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی  تەندەر و سەرجەم زانیاریەكان لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:

- دوامۆڵەت  بۆ گەڕاندنەوەی تەندرەرەكان ڕۆژی (23/12/2018) لەكاتژمێر (9:00)ی بەیانی دەبێت كەپێویستە سەرجەم تەندرەكان بەداخراوی و بەمۆری كۆمپانیاوە بگەڕێندرێتەوە و ڕادەستی لیژنە بكرێت لەهۆڵی كۆبونەوە لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی ولەهەمان كاتدا تەندەر دەكرێتەوە وپێویستە نوێنەری كۆمپانیاكان ئامادەبن و دۆكۆمێنتی تەواویان پێ بێت بۆخۆناساندن.

- پێویستە لەسەر كۆمپانیا لەكاتی بەشداری نەكردن لەپرۆسەكەدا پێش ڕۆژی كردنەوە كەلەسەرەوە دیاریكراوە نووسراوی لێبوردن (اعتزار) پێشكەشی لیژنەی كردنەوە بكات بەپێچەوانەوە لەداهاتوودا بەشداری پێ ناكرێت.

هەر كۆمپانیایەك پێشتر ئەم بەراییانەی نەهێنابێت پێویستە لەگەڵ گەڕاندنەوەی  تەندەردا ئامادەی بكات:

- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
- لیستی ناوی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی لەشاری سلێمانی هەبێت. 
-  بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردن  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.

PM:12:41:17/12/2018

ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.