ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی



تایبەت " تەندروستی"

ئاگادارتان دەكەین بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بانگێشتان دەكات بۆ بەشداری كردن لەكەمگری سنووردار بۆ دابینكردنی مغزی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەر و بنكەكانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی تەندەر و دەرخستەی هاوپێچ كەتیایدا سەرجەم داواكاریەكان و مەرجە تایبەتیەكان دیاریكراوە.

بۆ بەشداری كردن تكایە سەردانی بەشی گرێبەستەكان لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی تەندەر و سەرجەم زانیارییەكان لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:

- دوامۆڵەت بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەكان ڕۆژی (23/12/2018) لەكاتژمێر (10:30)ی بەیانی دەبێت كە پێویستە سەرجەم تەندەرەكان بەداخراوی و بەمۆری كۆمپانیاوە بگەڕێندرێتەوە و ڕادەستی لیژنە بكرێت لەهۆڵی كۆبوونەوە لەدیوانی بەڕێوبەرایەتی و لەهەمان كاتدا تەندەر دەكرێتەوە و پێویستە نوێنەری كۆمپانیاكان ئامادەبن و دیكۆمێنتی تەواویان پێ‌ بێت بۆ خۆناساندن.

- پێویستە لەسەر كۆمپانیا لەكاتی بەشداری نەكردن لەپرۆسەكەدا پێش ڕۆژی كردنەوە كەلەسەرەوە دیاریكراوە نووسراوی لێبوردن (اعتزار) پێشكەشی لیژنەی كردنەوە بكات بەپێچەوانەوە لەداهاتوودا بەشداری پێ ناكرێت.

هەر كۆمپانیایەك پێشتر ئەم بەراییانەی نەهێنابێت پێویستە لەگەڵ گەڕاندنەوەی  تەندەردا ئامادەی بكات:

- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
- لیستی ناوی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی لەشاری سلێمانی هەبێت. 
-  بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردن  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.




ئه‌م بابه‌ته 1158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:36:17/12/2018