ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی

تایبەت " تەندروستی"

ئاگادارتان دەكەین بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بانگهێشتان دەكات بۆ بەشداری كردن لەكەمگری سنوردار بۆ دابینكردنی ڤیاڵ و ئەمپوڵ بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەر و بنكەكانی  سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی تەندەر و دەرخستەی هاوپێچ كە تێیدا سەرجەم داواكاریەكان و مەرجە تایبەتیەكان دیاریكراوە.


بۆ بەشداریكردن تكایە سەردانی بەشی گرێبەستەكان لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی تەندەر و سەرجەم زانیاریەكان  لەگەڵ ڕەچاو كردنی  ئەم خاڵانە:

- دوامۆڵەت بۆگەڕاندنەوەی تەندەرەكان ڕۆژی (23/12/2018) لەكاتژمێر (11:30)ی بەیانی دەبێت كەپێویستە سەرجەم تەندرەكان بەداخراوی و بەمۆری كۆمپانیاوە بگەڕێندرێتەوەو ڕادەستی لیژنە بكرێت لەهۆڵی كۆبونەوە لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی و لەهەمان كاتدا تەندەر دەكرێتەوە و پێویستە نوێنەری كۆمپانیاكان ئامادەبن و دۆكۆمێنتی تەواویان پێ بێت بۆ خۆناساندن.


- پێویستە لەسەر كۆمپانیا لەكاتی بەشداری نەكردن لەپرۆسەكەدا پێش ڕۆژی كردنەوە كەلەسەرەوە دیاریكراوە نووسراوی لێبوردن (اعتزار) پێشكەشی لیژنەی كردنەوە بكات بەپێچەوانەوە لەداهاتوودا بەشداری پێ ناكرێت.


هەر كۆمپانیایەك پێشتر ئەم بەراییانەی نەهێنابێت پێویستە لەگەڵ گەڕاندنەوەی  تەندەردا ئامادەی بكات:

- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
- لیستی ناوی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی لەشاری سلێمانی هەبێت. 
-  بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردن  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.

PM:12:26:17/12/2018

ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.