ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆگاو كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی



تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم بانگهێشتی سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی دەكات بۆ بەشداری كردن لەكەمگری سنووردار بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی كە هێشتا كاری تەندەرینی بۆ نەكراوە بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەر و بنكەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی تەندەر و دەرخستەی هاوپێچ كەتێیدا سەرجەم داواكارییەكان و مەرجە تایبەتیەكان دیاریكراوە.


بۆ بەشداریكردن تكایە سەردانی بەشی گرێبەستەكان لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ وەرگرتنی تەندەر و سەرجەم زانیاریەكان لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:

- پێویستە لەسەر كۆمپانیا لەكاتی بەشداری نەكردن لەپرۆسەكەدا پێش ڕۆژی كردنەوە كەدیاریكراوە نووسراوی لێبوردن (اعتزار) پێشكەشی لیژنەی كردنەوە بكات بەپێچەوانەوە لەداهاتوودا بەشداری پێ ناكرێت.
- دەبێت سەرجەم تەندەرەكان بەداخراوی و بەمۆری كۆمپانیاوە بگەڕێندرێتەوە و ڕادەستی لیژنە بكرێت لە هۆڵی كۆبونەوە لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی.

هەركۆمپانیایەك  پێشتر  ئەم بەراییانەی  نەهێنابێت پێویستە لەگەڵ گەڕاندنەوەی  تەندەردا ئامادەی بكات:

- (C.V) تەواوی كۆمپانیا.
- بەڵگەنامەی (K.M.C.A).
- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
- لیستی ناوی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا  تۆماربێت لەوەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نووسینگەیەكی باوەڕپێكراوی لەشاری سلێمانی هەبێت. 
-  بۆ بڕیاردان و ئیحالەكردن چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت  كەڕەسەنن  یان بریكاری  سەرەكین.
- پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردن  لەلایەن  لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
-  بەڕێوەبەرایەتیمان پابەندە بەباشترین كوالێتی و نرخی گونجاو.




ئه‌م بابه‌ته 1106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:20:16/12/2018