ئامێری ئەلیكترۆنی گۆڕانكاریی لەمێشكی منداڵ دەكات





تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەیەكی فراوان دەركەوتووە ئەو منداڵانەی ماوەیەكی زۆر لەبەردەم شاشە ئەلیكترۆنیەكان بەسەردەبەن و ئالوودە بوون بۆ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان گۆڕانكاریی لەمێشك یان روودەدات.


پەیمانگای نیشتمانی ئەمریكی بۆ تەندروستی لێكۆڵینەوەیەكی كردووە لەسەر مێشكی 4500 منداڵ كەتەمەنیان لەنێوان 9 و 10 ساڵ بووە بەمەبەستی زانینی كاریگەری یارییە ئەلیكترۆنیەكان و ئەو ماوەیەی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەسەری دەبەن، لەسەر گەشەكردنیان.

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە مێشكی ئەو منداڵانەی ئالوودەی بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی بوون رۆژانە بۆماوەی زیاتر لە 7 كاتژمێر ئاراستەیەكی جیاواز نیشان دەدات و توێژاڵی دەرەكی مێشكیان تەنكترە كە ئەو توێژاڵە دەرەكیە زانیاری هەستەكان بۆ مێشك دەگوازێتەوە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:11/12/2018