د.خەڵات محمد: ئۆتیزم نەخۆشی گەشەی دەمارەكانە دەروونی نیە
تایبەت " تەندروستی"
دیاری كردنی پێشوەختی نەخۆشی ئۆتیزم لای منداڵان رۆڵێكی گرنگی هەیە و ئەو پێشوەخت دیاری كردنەی ئۆتیزم هاوكاردەبێت بۆ ڕێگەگرتن لەزیادبوون و گەشەكردن و ڕێژەی توشبوون بەنەخۆشیەكە.
د.خەڵات محەمەد عەبدولڕەحیم پزیشكی نەخۆشیەكانی منداڵان لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ سایتی" تەندروستی" تیشكی خستەسەر چۆنیەتی دیاری كردنی نەخۆشی ئۆتیزم و شێوازەكانی چارەسەركردنی و رایگەیاند: ئۆتیزم نەخۆشی گەشەی مێشك و دەمارەكانە و لەمنداڵانی خوار دووساڵ زۆر زوو گەشەدەكات و نەخۆشی دەروونی نیە هەروەك لەكۆمەڵگادا باوە.
ئا: ئەنوەرحەمە غەریب - هەرێم باباعەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1770
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:50:10/12/2018