چارەسەرەكانی بەرزە پەستانی خوێن




تایبەت " تەندروستی"

بەرزەپەستانی خوێن بریتیە لەبەرزبوونەوەی پەستان لەخوێن بەرەكان ئەو ڕێچكانەی خوێن لەدڵەوە دەگوازنەوە بۆ خانەو شانەكانی لەش.

گۆڕانكاریی لەشێوازی ژیان بەرگری دەكات لەتووشبوون بەم نەخۆشیە درێژخایەنە و دەبێت ئەم خاڵانە ڕەچاوبكرێت:

1- خواردنی تەندروست: خواردنی میوە و سەوزە و كەمكردنەوەی خواردنی سوێر و چەور.
2- كەمكردنەوەی كێش: بەكەمكردنەوەی كێشی لەش 3 كیلۆ بۆ نموونە پەستانی خوێن دادەبەزێت.
3- وەرزش و جوڵان: وەرزشكردن و جووڵەكردن رۆڵی هەیە لەكەمكردنەوەی پەستانی خوێن.
4- دووركەوتنەوە لەماددە كهولیەكان: كهول پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە تەنانەت ئەگەر پەستانی خوێن نەبێت.
5- وازهێنان لەجگەرە كێشان: ماددە كیمیایەكانی ناو جگەرە دیواری خوێنبەرەكان تێكدەشێنێت و تەسكی دەكاتەوە و پەستانی خوێن زیاد دەكات.
6- كەمكردنەوەی سترێس و نیگەرانی: دەبێت هەوڵ بدرێت سترێس كەمبكرێتەوە چونكەپەستانی خوێن زیاد دەكات.
7- پشوودان: پشوودان رۆڵی هەیە لەكەمكردنەوەی بەرزە پەستانی خوێن.
8- پشكنینی بەردەوام: باشتر وایە لەماڵەوە ئامێری پێوانی پەستانی خوێن هەبێت و زوو زوو چاودێری پەستانی خوێن بكرێت. 
9- بەكارهێنانی دەرمان: بەكارهێنانی دەرمانەكان بەڕێك و پێكی لەكاتی خۆیدا كەپزیشك دیاری دەكات.
10- سەردانكردنی پزیشك بەشێوەیەكی ڕێك و پێك.

ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:27/11/2018