نەخواردنی نانی بەیانی نەخۆشی دڵ زیاددەكات



تایبەت " تەندروستی"

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی ئەگەری تووشبوونی پیاوان بەنەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا كەلەلایەن زانایانی زانكۆی هارڤارد ئەنجام دراوە، زانایان سەلماندیان ئەو پیاوانەی نانی بەیانیان ناخۆن بەدرێژایی تەمەنیان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان بەرێژەی لە 27% زیاد دەكات بەراورد بەو پیاوانەی نانی بەیانی دەخۆن.

زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامە بەلێكۆڵینەوە لەزانیاری پزیشكی 27 هەزار پیاو لەماوەی 16سال، زانایان بۆیان دەركەوت لەماوەی ئەو ساڵانەدا 1500 پیاو تووشی نەخۆشی دڵ و دەمارەكان بوون و هۆكاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەخواردنی نانی بەیانیان و زۆربەی تووشبووان جگەرەكێش بوون و زیادڕەویان كردووە لەخواردنەوەی ماددە كهولیەكان.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:21/11/2018