نیان عەبدولڕەحمان: بەهۆی برینپێچیەوە دەیان كەس لەپەل بڕینەوە ڕزگاركراون



تایبەت " تەندروستی"

نیان عەبدولڕەحمان محەمەد پەرستار لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری سلێمانی لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی" تیشكی خستەسەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیە و چارەسەرانەی لەو نەخۆشخانەیە لەڕووی برینپێچیەوە پێشكەشی نەخۆشەكان دەكرێت بەتایبەت تووشبووانی شەكرە بەمەبەستی زوو ساڕێڕژبوونەوەی برینەكانیان.

ئەو پەرستارە وتی: پەرستاریش وەك زانستی پزیشكی ڕۆڵێكی گرنگ و گەورەی هەیە لەچارەسەركردن بەتایبەتی لەبرینپێچیدا و كارەكانیان لەژێر رۆشنایی و چاودێری پزیشەكەكاندایە و بەهەوڵی پزیشكان و چارەسەری برینپێچیەوە بەدەیان كەس برینە قووڵەكانیان سارێژبووە و رزگاربوون لەپەل بڕینەوە.


ئا: ئەنوەر حەمە غەریب - هەرێم بابە عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 3021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:22:19/11/2018