نیشانەكانی بەرزە پەستانی خوێن
تایبەت " تەندروستی"
بەرزە پەستانی خوێن بریتیە لەبەرزبوونەوەی پەستان لەخوێن بەرەكان و نەخۆشییەكی درێژخایەنە لەسەرانسەری جیهاندا و زۆربڵاوە.
پێدەچێت كەسێك بەرزەپەستانی خوێنی هەبێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەكی هەبێت، بەڵام ئەو كەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە و چارەسەر وەرناگرن یان بەشێوەیەكی ناڕێكوپێك چارەسەر وەردەگرن ئەوا دوای چەندین ساڵ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دەماغ هەیە.
نیشانەكانی بەرزە پەستانی خوێن :
* زۆربەی ئەو كەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە هیچ نیشانەیەكیان نیە لەكاتێكدا پەستانی خوێنیان زۆر بەرزە.
* هەستكردن بەگێژبوون و بێ هێزی.
* سەرئێشە و دڵ تێكەڵهاتن.
* خوێن بەربوونی لووت.
* تەڵخبوونی بینین.
* تەنگەنەفەسی.
ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1761
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:30:07/11/2018