خوێندنەوە بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ



تایبەت " تەندروستی"

زۆر جار باسی سوودەكانی خوێندنەوە كراوە، بەڵام زانست سەلماندی خوێندنەوە بەسوودە بۆ تەندروستی و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بەچەندین نەخۆشی كە هەڕەشە لەژیانی مرۆڤ دەكات.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كەلەلایەن زانایانی زانكۆی بیل ی ئەمریكی ئەنجام دراوە، دەركەوتووە خوێندنەوە سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەن و كەمكردنەوەی نیگەرانی بەرێژەی لە 68% و هێوركردنەوەی كۆئەندامی دەمار و پارێزگاری كردن لە توانای بیركردنەوە.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا زانایان بۆیان دەركەوتووە خوێندنەوە دەبێتە هۆی خۆپاراستن لەچەندین نەخۆشی كەتووشی كۆئەندامی دەمار دەبێتەوە و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی جەڵتەی دڵ و مێشك.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەو بەساڵاچووانەوەی بەردەوامن لەخوێندنەوە توانای بیركردنەوەیان بەباشی دەمێنێتەوە و ئەو كەسانەی رۆژانە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دەخوێننەوە كەمتر رووبەڕووی مردن دەبنەوە بەرێژەی لە 23% بەراورد بەكەسانی دیكە.



ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:01/11/2018