كەمگریی سنوردار بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی



تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: پێویستی بە بڕێكی زۆر لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی هەیە بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرو مەڵبەندو بنكە تەندروستی یەكانی سنوری بەڕێوبەرایەتی.

ڕاشی دەگەیەنين كەوا كارەكە بەشێوەی كەمگری سنوردار واتە (مناقصە محدودة) ئەنجام دەدرێت ئەویش بەپێی ڕێنمای ژمارە (2) ی ساڵی (2016) ی وەزارەتی پلان دانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جا هەر كۆمپانیایەك بە پێ‌ ی پەیوەندیدارێتی ئارەزوومەندی بەشداریكردنە با سەردانی بەشی دەرمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بكات بە مەبەستی پێدانی زانیاری و خۆناساندن لەگەڵ هێنانی ئەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە:
- (c.v) تەواوی كۆمپانیا.
- بەڵگەنامەی (KMCA).
- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
- لیستی ناوی ئەو دەرمان و پێداویستی یانەی كە دەتوانێت دابینی بكات و بریكاری كۆمپانیای ڕەسەنە.
- ئەستۆ پاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.

پێویستیشە كۆمپانیای خوازیار ڕەچاوی ئەم تێبینی یانەی لای خوارەوەی كردبێت، ئەوانیش:

1. پێویستە كۆمپانیا تۆمار بێت لە وەزارەتی (بازرگانی و تەندروستی) حكومەتی هەرێم و بەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.
2. پێویستە كۆمپانیا لقی سەرەكی یان نوسینگەیەكی باوەڕپێكراوی لە شاری سلێمانی هەبێت.
3.  چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەبێت كە كۆمپانیای ڕەسەنن یان بریكاری سەرەكین لەكاتی بڕیاردان بەمەبەستی ئیحالەكردن.
4. پێویستە كۆمپانیا گەنجینەیەكی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی سەردانی كردنی لەلایەن لیژنەكانەوە لەكاتی پێویستدا.
5. دوامۆڵەت بۆ سەردانی كردن و هێنانی بەڵگەنامەكان ڕۆژی یەك شەممە (16/9/2018)  دەبێت لە كاتژمێر (11) پێش نیوەڕۆ.
6. بەڕێوبەرایەتیمان پابەندە بە كەمترین نرخ و باشترین كوالیتی.
7. لە داهاتوودا لەڕێگەی سایت و پەیجی فەرمی بەڕێوبەرایەتیمانەوە لەژێر ناونیشانی (www.tendrwsti.com) كۆمپانیا بانگهیشت دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:46:05/09/2018