زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو/ چەمچەماڵ
تایبەت " تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو لەگەنجینەی كەلوپەلی لەكاركەوتوو لەبەرێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ.
ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە بۆ ماوەی 7 رۆژ لەبڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە كاتژمێر 10ی سەربەلەیانی لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو ئامادەبن لەگەڵ هێنانی دانانی بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20%ی نرخی خەملێنراو.
كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
بۆ وەرگرتنی لیست و زانیاری لەسەر كەلوپەلەكان، ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی بەشی كۆنترۆڵ و ئەمبارەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن.
ئهم بابهته 1339
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:41:12/07/2018