زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو/ گەنجینە



 تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو لەگەنجینەی كەلوپەلی لەكاركەوتوو بەرامبەر پزیشكی دادی سلێمانی.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە لەو زیادكردنی ئاشكرایە بۆ ماوەی 7 رۆژ لەبڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە كاتژمێر 10ی سەربەلەیانی لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو ئامادەبن لەگەڵ هێنانی دانانی بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20%ی نرخی خەملێنراو.

كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

بۆ وەرگرتنی لیست و زانیاری لەسەر كەلوپەلەكان ، ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی بەشی كۆنترۆڵ و ئەمبارەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن.




ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:27:12/07/2018