نەخۆشی لیشمانیا و هۆكارەكانی



" تەندروستی"


لیشمانیا، نەخۆشییەكی درێژخایەنەو زۆرینەی كات تووشی پێیست دەبێت و بەدەگمەن تووشی ئەندامەكانی ناوەوەی جەستە دەبێت.

ئەم نەخۆشییە بە زیپكەی حەلەب یاخود زیپكەی بەغدادیش دەناسرێت كە بەهۆی جۆرە بەكتریایەكەوە دروست دەبێت كەلەناو جۆرێك مێشوولەدا هەیە و بەهۆیەوە دەگوزارێتەوە.

نەخۆشی لیشمانیا لەرێگەی پێوەدانی مێینەی مێشوولەیەك كە بەمێشوولەی (خاك) ناسراوە  بڵاودەبێتەوە، ئەو مێشوولەیەش زۆر بچووكە و لەكاتی فڕیندا بێ دەنگەو لەكەشی گەرم و شێداردا دەژی، چالاكییەكانیشی لەوەزری هاویندا زیاد دەبێت و لەسەر خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵ دەژی و بەهۆیەوە نەخۆشییەكە دەگوزراێتەوە.


شێوازی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیشمانیا:

بەكتریای هۆكاری نەخۆشییەكە لەكەسی تووشبوو یاخود ئاژەڵی تووشبووە دەگوازرێتەوە بۆ مێشوولەی خاك و كاتێك ئەو مێشوولەیە بەكەسی ساغەوە یاخود ئاژەڵی ساغەوە دەدات نەخۆشییەكەیان بۆ دەگوزارێتەوە.


جۆرەكانی نەخۆشی لشمانیا:

1. لیشمانیای پێست: وەك زیپكەیەكی سووری گەورە دەردەكەوێت كە چەند كونیلەیەكی تێدایەو دەردراوی لێوە دێتە دەرەوە یاخود لەشێوەی زیپكەیەكی سوور هەڵگراوی ووشكدا دەردەكەوێت كە لەژێریەوە هەوكردن هەیەو شوێنەوار بەجێدەهێڵێت بەدرێژایی ژیان، ماوەی چاكبوونەوەی لەنێوان 6 بۆ 12 مانگ دەخایەنێت.

2. لشمانیای ناوەكی: ئەم جۆرەیان تووشی ئەندامەكانی ناوەوەی جەستە دەبێت وەك جگەر و ریخۆڵە و مۆخی ئێسك و غودەكان و كاریگەرییەكی زۆری هەیە.


چارەسەری نەخۆشی لیشمانیا: 

ئامانجی چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشییە بریتیە لە كەمكردنەوەی دروستبوونی پەڵەو شوێنەواری هەمیشەیی لەسەر پێست، چارەسەرەكە بە سڕبوون یاخود گەرمكردنی كارەبایی و وەرگرتنی دەرمان و دەرزی تایبەت دەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 3772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:17/07/2017