هەستیاری پێستی منداڵی ساوا هۆكارو چارەسەرەكانی..!



تایبەت " تەندروستی"


هەستیاری پێست لە منداڵدا، بریتییەلە سوربوونەوەو قلیش بوون و توێكڵ فڕێدانی پێست، بەتایبەت لەبەشی خوارەوەی (سمتی) منداڵ دروست دەبێت و تووشی بێزاری و ماندووبونێكی زۆری دەكات.

لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی " تەندروستی" د.موشیر ئیبراهیم عبدللە پزیشكی چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست باس لە حاڵەتەكانی سوربوونەوەی پێست لە منداڵی ساوادا دەكات بەتایبەت لەكاتی هەڵگرتنی دایبداو هۆكارەكانی ئەو حاڵەتەش دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت: چەند هۆكارێك هەیە وا دەكات سوربونەوەی پێست لەمنداڵدا ڕوو بدات بەتایبەت لەو ناوچانەی شوێنی دایبی هەڵگرتنن لەوانەش وەك:

1- بوونی ئەو پێكهاتانەی لە دروستكردنی دایبیدا هەیە كاریگەری لەسەر سمتی منداڵەكە دەبێت و تووشی سورهەڵگەڕانی دەكات.

2- توشبوونی منداڵ بە نەخۆشی ئێكزیمای دەینی كە هەندێكجار منداڵ تووشی دەبێت بەتایبەت لەتەمەنی یەك ساڵیدا.

3- درەنگ گۆڕینی دایبی كە بۆ ماوەیەكی زۆر بە سمتی ئەو منداڵەوە دەمێنێتەوەو دایكەكە نایگۆڕێت، ئەمەش وادەكات كاریگەری ڕاستەوخۆ بكاتە سەر پێستی منداڵ بەتایبەت لەكاتیی خۆ پیسكردنی منداڵەكەدا.

4- بەكارنەهێنانی هەندێك كرێم لەلایەن دایكانەوە كەپێویستە ئەو كرێمانە بەكاربهێنرێن تا وەك توێژاڵێك لەسەرووی پێستەوە ڕێگری بكات لە زیانەكانی میزوپیسایی كە ماددەی ئامۆنیاو یوریایان تێدایە هۆكارن بۆ ئەم حاڵەتە.

ئەوپزیشكە پسپۆڕە ووتیشی: حاڵەتی سوربوونەوەی پێست سەرەتا وەك هەستیارییەكی ئاساییەو دواتر دەبێتە هەوكردن ئەم هەوكردنەش لەوانەیە بەكتریایی بێت یان یان ڤایرۆسی بێت بەڵام بەزۆری كەڕوویی یە ئەو كەڕووییەش لەناوچەی بەشی دایبیەكە دروست دەبێت كەپێ ی دەڵین (كان دیدە).
بۆیە بۆ چارەسەركردن هەندێك جار پزیشكان بەهەڵە كرێمی چارەسەر دادەنێن لەكاتێكدا ئەوبەشە ناوچەیەكی داخراوەو پێدەچێت پێستەكەی تووشی تەنك بوونەوە بووبێت چونكە ئەگەر هەستیاری بێت ئەوا چارەسەرەكان جیاوازن وەك لەچارەسەرەكانی بوونی كەڕوو، بۆیە بۆ پاراستنی منداڵەكە پێویستە ئەم ڕێگا چارەسەرییانە بگیرێتەبەر:

1- پێویستە شوێنی دامێنی منداڵ بەووشكی بهێڵرێتەوە.

2- چارەسەری نەخۆشییەكان بكرێت هەستیاری بێت یان هەوكردن یان كەڕوو لەگەڵ ئەوەش جۆرێك لە كرێم بەكاربهێنرێت.

3- گۆڕینی دایبی منداڵ تا سەلامەت بێت لەو حاڵەتی سوربونەوانەی دروست دەبن، ئەو دایبیانە بەكاربهێنرێت كە بۆن و مادەی ئەلكهولیان زۆرتێدا نی یە یان بۆ ماوەیەك بێ‌ دایبی ئاگاداری منداڵەكە بكرێت.

4- سەردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بكرێت، بۆیە هەندێكجار لەناودەمی كەڕوو قەدماغی سپی هەبێت پێویستە منداڵ ببینرێت و بێ‌ بینینی منداڵ چارەسەر زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت.

5- شۆردنی بەشی خوارەوەی منداڵ بە ئاوسابوون بەتایبەت ئەو سابونانەی تەندروستن و پزیشك ڕێگەی پێدەدات بۆ بەكارهێنان و ماددەی كیمیاییان تێدا نەبێت تاوەكو نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێستی منداڵ.

6- پاش شۆردنی پێویستە ڕاستەوخۆ سمتی منداڵ ووشك بكرێتەوە.

7- بەكارهێنانی سۆدیۆ كرێم و كرێمەكانی دیكە بۆ پارێزگاری لەسوربوونەوەی پێستی منداڵ بە بەكارهێنانیشی چینێكی تەنك لەسەرپێست دروست دەكات لەكاتی میزوپیسایی ئەوچینەكرێمە نایەڵێت پێستی سورببێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 3934 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:12/06/2017