ئاگاداری لەسەر بەكرێدانی كافتریا و فرۆشگای ناوەندەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی

 تایبەت " تەندروستی"


دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەریەك لە ئاگادارییەكانی ژمارە (5444) تایبەت بە بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی چاو ، ئاگاداری ژمارە (5443) تایبەت بەكرێدانی كافتریای بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، ئاگاداری ژمارە (5442) تایبەت بە كرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن ، ئاگاداری ژمارە (5441) تایبەت بە كرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی منداڵان، ئاگاداری ژمارە (5440) تایبەت بە كرێدانی كافتریای نەخۆشخانەی شار.

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و هەموو كەس و لایەنێك دەكەین كە خوازیارن بەشداربن لەزیادكردنی ئاشكرای سەرجەم ئەو فرۆشگا و كافتریانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێدراوە ئەگەر رۆژانی زیادكردنەكانیان بوون بە پشووی جەژن، ئەوا زیادكردنەكان لەرۆژانی دوای پشوو بەهەمان زنجیرەی خۆیان ئەنجام دەدرێت واتە یەك لەدوای یەك ، ئەگەر نەكرا بەپشووی فەرمی جەژن ئەوا زیاكردنی ئاشكرا لەرۆژی خۆی ئەنجام دەدرێت وەك ئەوەی لەرۆژنامەكەدا بڵاوكراوەتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی بەشی ( یاسا )ی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن.

AM:10:53:05/06/2017

ئه‌م بابه‌ته 1231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.