زیادكردنی ئاشكرا بەمەبەستی بە كرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی مناڵان
تایبەت " تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات كە هەڵدەستێت بە بە كرێ دانی فرۆشگای( نەخۆشخانەی مناڵان) بە ڕێگەی زیاد كردنی ئاشكرا لە بەرواری 29/5/2017 بۆماوەی (30) رۆژ لە كاتژمێر (10) ی سەر بەیانی لە نەخۆشخانەی (مناڵان)، جا هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژی ئاماژە بۆ كراو ئامادەبن لە گەڵ هێنانی:
• بارمتەی یاسایی بەبڕی (20%) دابنێت .
• پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بهێنێت .
• پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بهێنێت .
• پێش ئەنجامدانی زیاد كردنەكە سەردانی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی لیستی ئەو خواردن و كەلوپەلانەی كە پێویستە لە فرۆشگاكەدا بفرۆشێت.
كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجی یەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت .
ئهم بابهته 1827
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:29:29/05/2017