زیادكردنی ئاشكرا بەمەبەستی فرۆشتنی ئوتومبێلی لەكاركەوتوو
تایبەت " تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری گشت كەس و لایەنێك دەكات بۆ جاری دووەم، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زیادكردنی ئاشكرا بەمەبەستی فرۆشتنی ئوتومبێلی لەكاركەوتوو لە گۆڕەپانی ئوتومبێلەكان لەبەرامبەر نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی لەبەرواری 23/5/2017 ەوە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە كاتژمێر 10ی بەیانی ، هەركەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئامادەبێت لە شوێن وكاتی ئاماژەبۆكراودا بەم مەرجانە:
1. دانانی بارمتەی یاسایی بەبڕی ( 20%) ی نرخی خەمڵێنراو.
2. كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكانی تر دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
ناوی ئوتومبیلەكان:
1. ئیسعاف تویۆتا، 1دانە.
2. ئیسعاف كیابیجۆ، 1دانە.
3. دووتەنی ئۆتۆبال، 1دانە.
4. هۆندای پاص، 1دانە.
5. ئیسعاف مارسیدس، 1دانە.
ئهم بابهته 2495
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:40:24/05/2017