ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی کوێربوون و كەڕبوون یاخود مردنی منداڵ



 " تەندروستی"


نەخۆشی پشیلە، ئەو نەخۆشیەیە كە دەتوانێت دووچاری هەوکردنی مێشک و عەسابت بكات، زیاتر ئەم نەخۆشی یە دەگوازرێتەوە لە ڕێی بەخێوکردن و دەستلێدانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاژەڵان و پەلەوەرەوە.

Toxoplasmosis گوزارشتە لە هەوکردنێک کە دوچاری ئاژەڵ و باڵدارو هەندێجار مرۆڤیش دەبێـتەوە، کە لە سەرەتاوە ئەم نەخۆشی یە وەکو ئەنفلۆنزایەکی ئاسان دەردەکەوێت کە تووشبوو کێشە لە سیستەمی پرێزگاری جەستەیدا دروست دەبێت.

هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشیە:

* بەکارهێنانی گوشتی ئاژەڵی کێوی بۆ خواردن.
* خواردنی گۆشتی کاڵ یا نیوە کوڵاو.
* زۆرجار مەڕ و بەراز گوازەرەوەیەکی باشی ئەم نەخۆشیەن.
* هەمیشە پشیلە پاشەڕۆی خۆی لە ژێر خۆڵ دەشارێتەوە بەڵام کاتێک ئاو یا بارانی بەردەکەوێت جووڵانی کرمی ناو خۆلەکە و هاتنە دەرەوەیان ئەو نەخۆشیە دەگوازرێتەوە ئەمەش کاتێکە كە مشک یا باڵندە ئەم کرمانە دەخۆن لەو ڕێگەیەوە دەگواسترێتەوە بۆ ئەوان پاشان بۆ مرۆڤ.

 ڕێگاكانی گواستنەوە:

• بەرکەوتن لەگەڵ تووشبوو.
• خوێن گواستنەوە.
• خواردنەوەی شیری تووشبوو یا هێلکەی کاڵ.
 • بەکارهێنانی ئامێری تیژی وەک گوێزان و مقەستی تووشبوو.

نیشانەکانی:

زۆرجار بێ نیشانەیە و تەنها وەکو ئەنفلۆنزا دەبێت
- بوونی (تا)
- ئازاری ماسولکە
 - هیلاکی
ئەم نەخۆشی يە زۆرجار دووچاری ژنانی سکپڕ دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی نا تەواوی لە مناڵەکەیدا یاخوود مردنی یا کوێر بوون یا کەڕی مناڵەکەو مناڵانی خوار 5 ساڵ دووچاری هەوکردنی چاوو دەبن.

ئەم نەخۆشی یە لە ڕێگەی سیتی سکان، ئیم ئاڕ ئای، یا پشکنینی ئەنتی بەدی و سۆنەر و لە ژنانی سکپڕدا پشکنینی ئاوی دەوری مناڵەکە دیاری دەکرێت و چارەسەری ئەم نەخۆشی یە بە چەندین دەرمانی وەکو پیریمتامین و سۆلفادیازین و فۆلیک اسید و ...هتد دەکرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
 سەرچاوە/ بیتووتە



ئه‌م بابه‌ته 6023 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:29:21/02/2017