چەند ڕێنماییەك بۆ دووگیانییەكی تەندروست



" تەندروستی"


چەند هەنگاوێك هەن بۆ ئەنجامدانی دووگیانییەكی تەندروست لە ژیاندا ئەوانیش بریتین لە:

1. ئامادە بوون، ئامادەبوون بو دروست كردنی مناڵ لە سێ مانگ پێشتر كە هەوڵا بدەیت تەندروست بیت تاوەكو مناڵێكی تەندروست بێنیتە دنیاوە،پەیوەندی بكە بە پزیشكێكی پسپۆری تایبەت بە ژنان و مناڵ بوونەوە، لەم كاتەیا پێویستە دڵنیا بیت لە تەندروستی خۆت و هاوسەرەكەت و ئەو نەخۆشی و كێشانەی  لە خانەوادەكەتاندا هەیە بۆً پزیشكی باس بكەی تا بتوانێت هاوكارت بێت بۆ تەندروستییەكی باشی مناڵەكەت، بۆیە دەبێت لەژێر چاودێری پزیشك ڕۆژانە حەبی  فۆلیك ئەسید بخۆیت و هەروەها سەردانی پزیشكی ددانت كردبێت چونكە دەبێت كێشەكانی ددان و پوكت نەبێت.

2. فڕێدانی هەموو دەرمانەكانت، لەكاتی دووگیانیدا ناتوانیت دەرمانی ئازارشكێنەكان بە ئاسانی بەكاربهێنیت چونكە هەر دەرمانێك بخۆیت دەچێتە خوێنتەوە و پاشانیش دەچێتە گیانی مناڵەكەتەوە و زیانی پێ ئەگەیەنێت، ئەگەر هاتوو نەخۆشیەكت هەبوو دەتوانیت بە لەبەرچاوگرتنی دووگیانیەكەت لای پسپۆری نەخۆشییەكە دەرمانێكی تایبەتت بداتێ.

3. خواردنی سەوزەو میوە، لە دەورانی دووگیانیدا هەرچی سەوزە و میوە ئەخۆیت و ئەخۆیتەوە دەبێتە سەرچاوەی گەشەی مناڵەكەت كەواتە بەفرگرەكەت پڕبكە لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامینەكان و فۆلیك ئەسید وەكو میوەكانی مۆز و سێو و شیر و خەیار و تەماتە و جگە لەمە ماسی سەلەمون.

4. لە پێكهاتە خراپەكان بە دووربە، ژنان لەكاتی دوگیانی دەبیت لەو شتانەی لە سەدا سەد دلنیانین لە پاكیان بەدووربن زۆرجار هەندێ خۆراك بەكتریای گرتووە دەبێـت ئاگاداری بیت هەروەها گۆشتی سوور و مریشك و ماسی دەبێت زۆرجوان بكولێنرێت، دووركەوتنەوە لە بۆن و دووكەڵی جگەرە و كەمخواردنەوەی قاوە.

5. كەمكردنەوەی هەندێ خواردن، خواردنی تەمرهند و ساردەمەنی و هەندێك خواردن  ئەگەر پێتوایە هیچ كاردانەوەیەكی خراپی نیە بۆت ئەوا هەڵ بدە كەمترین كات بیخۆیت.

6. با جوڵەت هەبێت، لە كاتی دووگیانی ڕۆژانە 30 خولەك وەرزش تایبەت بە دووگیانی بكە ئەم وەرزشە جگە لەوەی ناهێلێت كیشت زۆر زیاد بێت ئازاری كەمەر و ڕان  و هەروەها ئاسانكاریت بۆ دەكات بۆ كاتی مناڵ بوونەكەت ئەو وەرزشانەش وەكو ( پیادەڕەوی و یۆگا و ئەیرۆبیك ).

7. زیادە ڕەوی مەكە، كاتێك دووگیانیت هەوڵبدە كارە زۆر گرانەكان كەمتر ئەنجامبدە یاخوود كەسێك هاوكاربێت لەگەڵت تاوەكو فشار نەخرێـە سەر جەستەت و مناڵەكەت دووچاری هیچ شتێك نەبێـەوە، زیادە ڕۆیی مەكەو دوور بكەوەرەوە لە گرژ بوون و تووڕەیی.
8. بە باشی بخەوە، هیلاكی و بێ خەوی زۆربەی كات دووچارت ئەبێت بەڵام سەرەرای ئەمە هەوڵ بدە 8 بۆ 9 كاژێر بخەویت هەوڵ بدە زۆر ئارام بیت و لە شوێنێكی بێ دەنگ  بخەوە كە هەوای پاك هەڵمژیت.
 
9. ئاگاداربوون، لە هەر كاتێكی دووگیانیدا ئاگاداری ڕشانەوە و هێلنج دانت بە و زۆرجاریش دووچاری دڵەكزێ‌ ( سوتانەوەی گەدە)  دەبیت بۆ ئەمانە هەوڵ بدە كە خەوتیت سەرینێكی بەرز بخەرە ژێر سەرت و زو زو تیكەیەك نان (خواردن) بخۆ  و دەرمانی تایبەت بە گەدە زیانی نابێت بۆ مناڵەكەت.

10. كەمبوونی سترێس، هەمیشە پێت وایە كۆتا مانگی دووگیانی زۆر درێژ دەبێتەوە و هەمیشە دڵت دەترسێت لەوەی  مناڵەكەت نەخۆش نەبێت یان كێشەیەكی نەبێت واباشترە ئەم دودڵیانە نەمێنێت و خۆت سەرقاڵی خوێندنەوە و ئامادەكردنی شتومەكی مناڵەكەت و چونە ناو باخچە و هەلمژینی هەوای پاك بكەیت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 4588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:52:30/11/2016