ئامارێكی كار و خزمەتگوزارییەكانی سەنتەری شەكرە
        
                
        
        
        
          
	
تایبەت " تەندروستی "
	سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان دامەزراوەیەكی تەندروستی حكومییە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە بۆ تۆماركردن و چارەسەركردن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە بۆ تووشبوانی سەروو تەمەنی 15 ساڵ لەگەڵ چارەسەركردنی كەمی هۆرمۆنی گەشەی منداڵ و نێرینە و هۆرمۆنی غودەكان لەسەروو تەمەنی 11 ساڵییەوە.
	لەم سەنتەرەدا بەپێی تۆماری ساڵانەی نەخۆش لەساڵی 2007 دا 2811 نەخۆش ناویان تۆماركراوە كە 1170 یان لەڕەگەزی نێربوون و 1641 یان لەڕەگەزی مێ بوون و زۆرترین ژمارەی نەخۆش لەساڵی 2018 دا تۆماركراوە كە ژمارەیان 2979  نەخۆش بووە و لەو ژمارەیە 1302 یان لەڕەگەزی نێر بوون و 1677 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
	هەر بەپێی هەمان ئامار لەماوەی دە مانگی ڕابردوودا 748 نەخۆش ناویان لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان تۆماركراوە كە 334 یان لەڕەگەزی نێربوون و 414 یان لەڕەگەزی مێ بوون، هاوكات 1566 نەخۆشی ئاوارە لەم سەنتەرە ناویان تۆماركراوە.
	بەپێی هەمان ئامار لەسەرەتای دروست بوونی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان تاوەكو كۆتای مانگی ڕابردوو 34362 نەخۆش ناویان تۆماركراوە.
	ئەم سەنتەرە لەساڵی 2007 لەژێر ناوی كلینكی ڕاوێژكاری  شەكرە دامەزراوە و 62 كارمەند و 14 پزیشك تیایدا دەست بەكاربوون و تاوەكو ئێستا خزمەتگوزاریەكانی ئەم سەنتەرە بۆ ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری بەشێوەیەكی تایبەت و بۆ شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق بەشێوەیەكی گشتی چڕكراوەتەوە و خزمەتێكی بەرچاو بە تووشبووانی شەكرە دەكرێت.
	ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
	
 
        
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2397
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
        AM:09:51:18/11/2020